ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گرگۆڵی خوارۆ”ی سه‌ر به پیرانشار به‌ناوی “حسێن محه‌ممه‌دپور” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه.
“حسێن محه‌ممه‌دپور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا و زۆرترین سزا واته ١٥ مانگی بۆ چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كرانه‌وه. “حسێن محه‌ممه‌دپور” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.