کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پشتیوانی به‌رینی هو‌نه‌رمه‌ندان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ “تووماج ساڵحی”

پشتیوانی به‌رینی هو‌نه‌رمه‌ندان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ تووماج

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر “تۆماج ساڵحی” له‌ دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی لێ كه‌وته‌وه‌ و كه‌فیلی تووماج له‌ ئاڵمان داوای له‌ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی كرد ڕێگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه بگرن.

به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، كه‌یهان كه‌لهۆڕ و هونه‌رمه‌ندانی بواری ڕه‌پ،كانوونی پارێزه‌رانی ئێران، كانوونی نووسه‌رانی ئێران، هونه‌رمه‌ندانی سینه‌ما وه‌كوو هانیه ته‌وه‌سۆلی و ئاره‌ش سادقی چالاكوانی سیاسی، سه‌پاندنی ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و پشتیوانی خۆیان له‌ “تووماج ساڵحی” ده‌ربڕی. چالاكوانانی بواره جۆراوجۆره‌كان ڕایانگه‌یاند: تووماج ده‌نگی كرێكاران، موعه‌لیمان، خانه‌نشینكراوان، منداڵانی كار، گیرۆده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، په‌ره‌ستاران، خوێندكاران، كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران بووه‌ و بێده‌نگی ڕاگرتن له‌ ئاست ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌، به‌ واتای هاوكاری له‌گه‌ڵ زاڵمانه‌.