ڕۆژی پێنجشه‌ممه له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگاڕكانی سمنان و خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له جاده‌ی نێوان دامغان بۆ سمنان، ئۆتۆبووسێكی هه‌ڵگری گه‌شتیارانی عێراق له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا پێكیان داوه و به‌و هۆیه‌وه ٢٨ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی، ئۆتوبووسێك و كامیۆنێك له جاده‌ی نێوان سه‌بزه‌وار بۆ مه‌شهه‌د به‌ریه‌ك كه‌وتوون و به‌وهۆیه‌شه‌وه شارومه‌ندێك گیانی له‌ده‌ست داوه و ٤٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه كه ئێران به نیسبه‌ت وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری زۆرترین ئاماری ڕووداوی هاتووچۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س ئه‌بنه قوربانی سیسته‌می ناكارمه‌ی كۆماری ئیسلامی.