به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕێگای به‌شێك له گونده‌كانی پیرانشار به‌هۆی بارینی به‌فر گیراوه و له یه‌كێك له گونده‌كان، خه‌ڵك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه تووشی كێشه بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی ٩ ڕۆژ جاده‌ی گونده‌كه‌یان گیراوه و له‌و ماوه‌یه‌دا ژنێكی نه‌خۆش كه پێویستی به وه‌رگرتنی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌ی نێو شار بووه، نه‌یانتوانیوه بیگه‌یێننه نه‌خۆشخانه و له‌گه‌ڵ هه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیان گرتووه، كه‌س نه‌چووه به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یان.