ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٨ و ١٩ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و بانه به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم عه‌بدۆڵڵاهی” ته‌من ٣٢ ساڵ و “موحسین عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
بەپێی زانیارییه‌كان، بەرەبەیانی دووشەممە، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هێرشیان كردۆته سه‌ر میوه‌فرۆشی “ڕەحیم عەبدوڵڵاهی” و ناوبراویان به تووندووتیژی و به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.شایانی باسه كه هه‌مان ڕۆژ، دوو هاووڵاتی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “سیامەند مینا” و “كەریم سەنگەری” لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەسبەسەر كرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ٦٠ كه‌س له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری بانه ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “موحسین عه‌زیزی” و ئه‌و هاووڵاتیه‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
