به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” وته‌بێژی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له دادگای ئینقلابی شه‌هریار به‌ڕێوه چووه، هه‌روه‌ها ئامووزش و په‌وه‌رشی نه‌یشابوور بڕیاری له‌سه‌ركارده‌ركردنی بۆ “فاتمه سوقه‌ندی” موعه‌لیمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ركردووه.
“ڕامین سه‌فه‌رنیا” پارێزه‌ری “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیدا نووسی: ڕۆژی چوارشه‌ممه جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چالاكه سنفیه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به تویته‌كانی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له‌سه‌ر ژاراویكردنی قوتابیان” به‌ڕێوه چووه. ئه‌و په‌روه‌نده‌یه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕێكه‌وتی ١٦ی خاكه‌لیوه‌ی ئه‌مساڵ. “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” له مانگه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی و گوڵانی ١٤٠١ به تۆمه‌تی چالاكی سنفی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌دوای په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ “فاتمه سوقه‌ندی”، موعه‌لیمی دڵسۆزی خه‌ڵكی نه‌یشابوور، ئه‌و چالاكه سنفیه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه دوورخراوه‌ته‌وه.
