ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له دوو ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی بیجاڕ- دیوانده‌ره و هه‌مه‌دان- ساوه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ١٠ كیلۆمتری جاده‌ی نێوان بیجاڕ بۆ دیوانده‌ره دوو ئۆتومبێلی سه‌واری پێكیاندادا و به‌و‌هۆیه‌وه چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له مێحوه‌ری هه‌مه‌دان بۆ ساوه، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلێكی سه‌واری و ئاگرگرتنی، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی سووتان.