ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی كچێكی لاو به ناوی “حه‌دیس ئێسلامی” له یه‌كێك له باخه‌كانی ده‌ورووبه‌ری مه‌شهه‌د دۆزرایه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، هاوسه‌ری “حه‌دیس ئێسلامی” دوو حه‌فته له‌وه‌به‌ر به پاساوی شه‌ره‌ف و له ژێر ناوی پاراستنی نامووس، ژنه‌كه‌ی بردۆته نێو باخێك له ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌شهه‌د و به چه‌ك كوشتوویه. شایانی باسه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كونهپهرهستی كۆماری ئیسلامی‌دا دیارده‌ی ژنكوژی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و یاسا پیاوسالاره‌كانی ڕژیم پشتیوانی له بكوژان ده‌كات.
