شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له له‌نگروود، شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان گوڵباران كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاگر له كه‌مپی تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له شارستانی له‌نگروودی سه‌ر به پارێزگای گیلان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شه‌وی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌مپه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به دۆخی لاوانی تووشبوو به مادده‌ی هۆشبه‌ر نشان دا و شوێنی ڕووداوه‌كه‌یان گوڵباران كرد. شایانی باسه كه ڕۆژی دووشه‌ممه له پارێزگای گیلان ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
