ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی توركیا له دوو هێرشی په‌هبادی جیاجیادا بۆ سه‌ر شه‌نگال و جاده‌ی نێوان قامیشلوو- عاموودا پێنج شه‌رفانی شه‌هید و ٨ كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی پاراستنی شه‌نگال، سێ شه‌رڤان له هێرشێكی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ئۆتومبێلێك له چیای سه‌رده‌شتی شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ست داوه. له هێرشێكی دیكه‌ی په‌هبادی بۆ سه‌ر جاده‌ی نێوان قامیشلوو- عاموودا، ٢ هێزی پاراستنی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
