ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ، “خەدیجە مێدی پور” چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی ئەیوانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام، بە مەبەستی تێپەڕكردنی سزای سێ مانگ زیندان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیلام گواسترایەوە.
“خه‌دیجه مێدی پور” سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ناوبراو مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه گوازاریه‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٢٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.
