كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “كانی سپی” سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی “حه‌سه‌ن شه‌ریفیان” كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه جه‌ڵته‌ی دڵ لی دابوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گۆڵبهرنیووز، “حه‌سه‌ن شه‌ریفیان”پاش شه‌ش ڕۆژ به‌سته‌ری بوون له به‌شی “ئای.سی.یوو”ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بۆكان، گیانی له پێناو دابینكرنی پارۆیه‌ك نان له ده‌ست داوه. ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌هۆی گوشاره‌كانی ژیان و مه‌عیشه‌ت تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و سه‌ره‌تا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بانه و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری بۆكان گوازراوه‌ته‌وه.
