به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “ئیبراهیم مه‌ولوودپور” له زیندانی دزفوول جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیبراهیم مه‌ولوودپوور”ی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له هیچ یه‌ك له ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕژیم میدیایی نه‌كراوه.
