ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بیجاڕ به ناوی “زیبا قلیچخانی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زیبا قلیچخانی” ته‌نیا به بیانووی نووسینی كۆمنتێك له ماڵپه‌ڕی شه‌خسی خۆی و سكاڵای مه‌ئموورێكی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو ساڵی ڕابردوو و له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ڕۆژی پێنجشه‌ممه “زیبا قلیچخانی” پاش دادگایی كردنی له شاری بیجاڕ ڕه‌وانه‌ی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه كرا.
