وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئومید مه‌زڵووم” برای موحسین مه‌زڵووم” زیندانی سیاسی بێسه‌ر و شوێن كرا‌و، چاره‌نووسی هێشتا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌یانی سێشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، “ئومید مه‌زڵووم” له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گوندی “ئۆته‌مێش”ی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به وته‌ی هاوسه‌ری “موحسین مه‌زڵووم”، وێڕای دابینكردنی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی، دادگای مهاباد له‌گه‌ڵ ئازادی كاتی ئومید دژایه‌تی و ڕێگه له ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه كه چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “موحسین مه‌زڵووم” خه‌ڵكی مهاباد، “هه‌ژیر(محه‌ممه‌د) فه‌رامه‌رزی” خه‌ڵكی دێولان، “وه‌فا ئازه‌ربار” خه‌ڵكی بۆكان و “پژمان فاتحی” خه‌ڵكی كامیاران ڕۆژی ١ی گه‌لاوێژی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له گوندی “یه‌نگیجه”ی برادۆست ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو جار له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به ئیعترافی ئیجباری كران.
