“شۆڕش موروه‌تی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه كرا و گه‌رده‌لوولێكی تویته‌ری له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نیه‌وه بۆ ڕێگری كردن له ئێعدام كرانی ده‌ستی پێكردووه.
“شۆڕش موروه‌تی” ماوه‌ی ١٤ ساڵه زیندانی كراوه و له كاتی شۆڕشی به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز دا له ڕێكه‌وتی ٨ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، له ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم هه‌ڵهات به‌ڵام، پاش ده ڕۆژ، له ڕێكه‌وتی ١٧ی خاكه‌لێوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی دیكه له گوندی “سه‌به‌دلوو”ی بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سنه ڕاگوێزرا.
