به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مووچش له سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “ڕه‌زا كازمی” كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایكی گیانبه‌ختكردوو “ڕه‌زا كازمی” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه كه نایه‌وێت یاد و بیره‌وه‌ری ڕۆڵه‌كه‌ی له‌بیر بچێته‌وه و داوای له خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان و ئێران كردووه پشتیوانی له بنه‌ماڵه‌ی دادخوان بكه‌ن. “ڕه‌زا كازمی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و ڕۆژی ٦ی سه‌رماوه‌ز به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌خت كرد.
