به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا” كۆماری ئیسلامی خه‌ریكی خۆ ڕێكخستنه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران و له شاره‌كانی كوردستان سنگه‌ر و دووربینی چاودێری داناوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان له شاری سنه ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندنی دووربینی چاودێری له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك وه‌كوو شارۆچكه‌ی ٥ی ئازه‌ر، زهفهرییه، حاجی ئاوا و مه‌یدانی وه‌حده‌تی سنه و له نێو بلوار و پارهكهكاندا سه‌نگه‌ربه‌ندیان كردووه. هه‌روه‌ها له سه‌ر تابلۆكانی پۆلیسی هاتووچۆ دووربینیان داناوه و كۆمه‌ڵێك لیباس شه‌خسییان بۆ چاودێری خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوه پێ كردووه.
