ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، وەستاكارێكی بیناسازی تەمەن ٥٠ ساڵ، لە کاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێك كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمی له گه‌ڕه‌كی جامی سه‌قز، له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و به‌سه‌ختی بریندار بوو، به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گیانی له ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه کە هەفتەی ڕابردووش “سۆران تاعەتی” كرێكارێكی گەنجی خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدابوو.
