کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١٩ كه‌س له‌ ٢٤ ساعه‌تی ڕابردوو له‌ جاده‌كانی كوردستان

له‌ ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به‌هۆی چه‌ندین ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌كانی كوردستان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، لە ڕووداوێكی هاتوو له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی پژۆ لە مێحوه‌ری مەهاباد- ورمێ، منداڵێكی تەمەن ٥ ساڵ گیانی لەدەست دا و دوو كەسی دیكە بریندار بوون. لە ڕووداوێكی دیكەدا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پژۆ لە هەمان جاده‌، ژنێك گیانی لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە ڕێگای سەقز- بانە، دوو كەس بوونه‌ قوربانی و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی پێكدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە مێحوه‌ری سنە- مەریوان، دوو كەس گیانیان لەدەست دا و پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.