ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، کۆلبەریکی خەڵکی ئاوایی “تاژه‌بان”ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی حكوومه‌ت لە سنووری “سوورەکێو” بریندار بوو.
بەپێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “تاژه‌بان”ی سەر بە شاری بانە به ناوی “جەلال سۆهرابی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
