ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژ، “فرمێسك بابایی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی پاوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فرمێسك بابایی” له ئاست به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی فتوای خومه‌ینی بۆ هێرش كردنه سه‌ر كوردستان و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.
