له درێژه‌ی شه‌پۆلی سه‌ركوتی هاووڵاتیان له كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، پێنج هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “عومه‌ر حسێن زاده” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و “حه‌زه قانعی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ خه‌ڵكی گوندی “حاجی غه‌ڵده” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه. هه‌روه‌ها سێ لاوێ خه‌ڵكی مهاباد به ناوكای “ئه‌رسه‌لان خه‌یری”، “مامل شه‌ریفی” و “هیوا ڕاهنشین” خه‌ڵكی گوندی “به‌فره‌وان” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
