به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، جووتیارانێك كه گه‌نمیان له پارێزگای كرماشان چاندووه، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم له كوردستان به گشتی زیادی كردووه و ده‌وڵه‌ت له زۆربه‌ی پارێزگاكان هیچ پلانێكی بۆ كڕینی ته‌زمینی گه‌نمی جووتیاران نییه و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه بارهه‌ڵگر بۆ گواستنه‌وه‌یان دابین بكات. له ڕۆژانی ڕابردوودا جووتیارانی پارێزگاكانی كرماشان، ورمێ و كورستان له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیف بوون و پێ نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه.
