ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه سه‌ردانی دارستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌یان كرد و چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستكردی ئاگردانی دارستانیان دۆزیه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ژیوای پاوه دۆزراوه‌ته‌وه، له شه‌مچه و فیلتری سیگار پێكهاتوون و دژبه‌رانی ژینگه وه‌كوو فیشه‌كی ئاگرین كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرتووه. ڕۆژی ڕابردوو ئاگری دارستانه‌كانی پاوه پاش سێ ڕۆژ هه‌وڵی بێ وه‌چانی ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش كۆنتڕۆڵ كرا به‌ڵام به ده‌یان هێكتار مێرگ و دارستان له ناو چوو كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌خاینێت.
