کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سووتاندنی له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سرماج له شاری هه‌رسین

سووتاندنی له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سرماج له شاری هه‌رسین 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كێڵگه‌ و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سرماجی سه‌ر به‌ شارستانی هه‌رسین له‌لایه‌ن كه‌سانی دژبه‌ری ژینگه‌وه‌ ئاگر درا و تا دره‌نگانی شه‌و ئاگره‌كه‌ به‌رده‌وام بوو.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئاگره‌كه‌ له‌ چیای “سیرابله‌” ده‌ستی پێكردووه‌ و بۆ كێڵگه‌ و له‌وه‌ڕگه‌كانی گوندی سرماج ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه‌ پاش چه‌ند كاتژمێر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌دۆستانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.