ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی كوردی خه‌ڵكی سه‌قز كه به تازه‌یی ئازاد و دووباره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ڕاگه‌یاندنی مانگرتن له خواردن، له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كرا.
“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژی ٢٢ی گه‌لاوێژ، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا به‌ڵام، پاش ئازادی ئێستۆرییه‌كی دانا كه تێیدا نووسیبوو: ئایا له‌و وێنه‌یه‌ی پاش ئازادی داتناوه په‌شیمانی؟ پێت وا نییه هه‌ڵه‌ت كردووه؟ نه‌خه‌یر، من هیچ هه‌ڵه‌یه‌كم نه‌كردووه. ناوبراو كاتێك بۆ وه‌رگرتنی مۆبایله‌كه‌ی سه‌ردانی كه‌ڵانته‌ری ١٠٦ی تارانی كردبوو هاوڕێ له‌گه‌ڵ دایكی بۆ جارێكی دیكه به بێڕێزی و لێدانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرایه‌وه.
