“قوباد محەممەدی”، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کرماشان ڕۆژی چوارشهممه ٢٥ی گهلاوێژ ڕایگهیاند: لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، رێژەی لەباربردنی کۆرپەلە لەو پارێزگایە بەردەوام لە زیادبووندا بووە.
بهوتهی ئهو بهرپرسهی ڕژیم، تەنیا لە ساڵی پارەوە تا به ئهمڕۆ زیاتر لە 2400 کۆرپەلە لە سنووری پارێزگای کرماشان لەباربراون و ئەم بابەتە کاریگەریی کردووتە سەر ژمارەی دانیشتووان و زیادبوونی رێژەی کەسانی بەساڵاچوو لە پارێزگاکەدا. شایانی باسه كه حکومەتی ئێران لەم ساڵانەی دواییدا جەخت لەسەر چوونهسهرهوهی ژمارەی دانیشتووان و سیاسەتی چەند منداڵی پەیرەو دەکات، ههروهها دایک و باوکانی گەنج هان دەدات بۆ ئەوەی منداڵی زیاتریان هەبێت. لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەباربردنی کۆرپەلە، ئەگەر ناکام بن تاکوو سێ مانگی یەکەمی دووگیانیی دایکەکە رێگە پێدراوە، بەڵام لەدوای ئەوەی دایکەکە دووگیانییەکەی لە سێ مانگ زیاتر دەبێت، ئەگەر کۆرپەلەکەی نێو رەحهمی ناکامیش بێت، بەپێی یاسا بۆی نییە لەباری ببات.
