ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆی زنجیره‌یی له جاده‌ی سنه بۆ مه‌ریوان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، ئۆتومبێلێكی پراید له نزیك گوندی “جانه‌وه‌ره” له مێحوه‌ری سنه- مه‌ریوان خۆی كێشاوه به چوار ئۆتومبێلی پژۆ دا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی، خراپی ڕێگه و بان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێلی ناستاندارد و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنماییه‌كان، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له كوردستان و ئێرانه.
