ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوه‌كانی “هادی دیواڵی” و “هادی ڕه‌سووڵیان” له سنووری بانه ده‌ستبه‌سه‌ركران، هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی میاندوواو به ناوه‌كانی “ماڵماڵ شه‌ریفی” و “ئه‌رسه‌لان خه‌یری” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە دوو كۆڵبەر بە ناوەکانی “هادی دیواڵی” خەڵکی گوندی “دیواڵان”ی و “هادی ڕەسووڵیان” خەڵکی گوندی “هەڵوێ”ی سه‌ر به شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە دەستبەسەر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشەممە دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “به‌فره‌وان”ی سه‌ر به شاری میاندوواو به ناوه‌كانی “ماڵماڵ شەریفی” و “ئەرسەلان خەیری” لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵایته له‌به‌رده‌ست دا نییه.
