ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر “ئازاد حسێن پوری” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر ئازادی حسێن پور” هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی مهاباد به دانانی گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. “ئازاد حسێن پوری” ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری مهاباد گیانی له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.
