له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوه‌كانی “هووشیار قادری”، “لوقمان سۆخه‌نوه‌ر” و “حسێن مه‌حموودپور” و هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “به‌هاره ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، “هووشیار قادری” و “لوقمان سۆخەنوەر”، خەڵکی گوندی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بەبێ به‌ڵگه‌ی قەزایی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. هه‌روه‌ها كاتژمێر ٢ی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، چه‌ند ئۆتومبێلی چه‌كدارانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “حسێن مه‌حموودپور” له گوندی “گه‌رگوول” و ناوبراویان ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، “بەهارە ئەحمەدی”، هاوژینی “ئه‌سعه‌د محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خەڵکی سنە، بەبێ بەڵگەی قه‌زایی لە ماڵەکەی خۆی له گەڕەکی “ویلاشار”، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه.
