کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “عوسمانه‌ مامه” به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان

ناڕوونی چاره‌نووسی عوسمانه‌ مامه به‌ندكراوی خه‌ڵكی بۆكان 1

وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٧٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عوسمان مامه” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

“عوسمان مامه” له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌دواداچوونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.