له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌پۆلێكی نوێی سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی له باكووری كوردستان ده‌ستی پێكردووه و له شاره‌كانی جووله‌مێرگ، ئامه‌د و ئادانا ٥٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیه‌تی توركیا به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ٣٠ كه‌سیان له شاری جووله‌مێرگ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌روه‌ها له شاری ئادانا هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی شارۆمه‌ندانی كورد و ١٠ كه‌سیان ڕفاندووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری ئامه‌د هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی توركیا “میت”، له چه‌ند هێرشی جیاجیادا ١٠ هاووڵاتی كوردی دانیشتووی ئه‌و شاره‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گواسته‌وه. شایانی باسه كه به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتی بوون له دایكانی ئاشتی.
