ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی كامیاران و شنۆ به سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ند دا ڕێزیان له تێكۆشانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له‌سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ند، ڕێزیان له هه‌وڵ و تێكۆشانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانه‌كان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ئه‌و ڕێبازه شكۆداره بن.
