به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “تاهر ئیسماعیل ته‌وانا” و “شایان زه‌حمه‌تكێش” له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون و كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “شیرزاد ئیسماعیل ته‌وانا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “تاهر ئیسماعیل ته‌وانا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوو و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “شێرزاد ئیسماعیل ته‌وانا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌ره به‌ندكراوه تا ئێستا بێ ئاكام بووه و چاره‌نووسی نادیاره. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢١ی كه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی گوندی “تین”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “شایان زه‌حمه‌تكێش” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
