كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی پارێزگای ورمێ ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ بانگه‌وازێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا داوایان له هاونیشتمانیان كرد بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، دژبه وشك كردنی به ئه‌نقه‌ستی ده‌ریاچه‌ی ورمێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كان له شاری ته‌ورێز له بازاڕای ئاغری، له شاری ورمێ له چوارڕێیانی عه‌تایی، زه‌نجان له سه‌بزه مه‌یدان، ئه‌رده‌بیل له چوارڕێیانی شه‌ریعه‌تی، تاران له مه‌یدانی ئیمام حسێن، له كه‌ره‌ج له سێ ڕێیانی گه‌وهه‌رده‌شت و له پارێزگاكانی دیكه له ناوه‌ندی شاره‌كان به‌ڕێوه بچێت.
