له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی زیندانی سه‌قز به ناوی “شۆڕش موروه‌تی” به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای ئێعدامه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه كراوه.
“شۆڕش موروه‌تی” كه پێشتر و له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوان له زیندانی سه‌قز هه‌ڵهاتبوو، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی دووباره به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی سنه كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی هێڵه‌كانی ته‌له‌فوونی زیندانی سنه قه‌تع كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و به‌ندكراوه له‌سێداره بدرێت.
