به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، شۆفێرانی شیركه‌تی شیره‌مه‌نی پێگاه له شاری سنه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت.
به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌واوی شۆفێرانی شیركه‌تی پێگاه، نوێنه‌رایه‌تی ئا‌وی‌سا له شاری سنه، له‌ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست له‌كاتی خۆی دا، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و هیچ بارێكیان بۆ فرۆشگا‌كان نه‌گواسته‌وه. به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان نادات به‌ڵام، ئه‌مجاره تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.