به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی “ژینا ئه‌مینی” كردووه كه بۆ ساڵڕۆژی ئه‌و هه‌میشه زیندووه هیچ مه‌راسمێك به‌ڕێوه نه‌بات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی “ژینا ئه‌مینی” له وڵامی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاندووه: گیانی من له گیانی “ژینا” ئازیزتر نییه، مه‌رگێكم له‌پێشه و كچه‌كه‌م بۆ كوێ چوو، منیش بۆ ئه‌وێ ده‌چم. په‌یامێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری ئێران و جیهان پێم گه‌یشتووه و خه‌ڵكانێكی زۆر ئاماده‌ییان ده‌ربڕێوه بۆ به‌شداری كردن له مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا”، ئه‌منیش به خۆشحاڵیه‌وه قبووڵم كردووه.