به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “فریشته مه‌نسووری” چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری سه‌رئابڵه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیلام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “فریشتە مەنسووری” لە سەرەتاكانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “بڵاوكردنەوەی پڕۆپاكهندا”، بە ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کرا. شایانی باسه كه ناوبراو پێشتریش سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.