به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، شۆفێرانی شیركه‌تی شیره‌مه‌نی پێگاه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره ١ی سنه(نوێنه‌رایه‌تی شیركه‌تی ئا‌وی‌سا له سنه) له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و دێر په‌رداخت كردنی، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت به ناوی “حه‌قیقیان” هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته نادات و چه‌ندین جار له‌گه‌ڵی دا كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. ناڕازیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و پێدانی له كاتی خۆی دا بوون.