شه‌وی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ، “ڕه‌زا به‌به‌رنژاد” برای گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” مێهدی به‌برنژاد” له شاری قووچان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی هه‌ینی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌ی به‌به‌نژاد و “ڕه‌زا”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت شووشه‌ی درگا و په‌نجه‌ره و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌لی ناو ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان شكاندووه و به‌شێك له ئامێره شه‌خسیه‌كانی ناوبراویان زه‌وت كردووه. شایانی باسه كه ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١، “مێهدی به‌برنژاد” هاووڵاتی كوردی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵی خه‌ڵكی قووچان له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.