له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتنی جه‌ڕۆسه‌قیل له‌گه‌ڵ كابلی گوشار قه‌وی به‌رق له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه، كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارێك كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه به‌هۆی به‌رق گرتووییه‌وه به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و كرێكاره ناجێگیره و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نییه.