ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە “ئیسفەهان” دوو هاووڵاتی خەڵكی شاری “مەهاباد” و “سەردەشت” گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی ڕابردوو دوو هاوولایه‌تی به ناوه‌كانی “هادی” ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵ و “کامڕان” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ دانیشتووی شارەکانی “مەهاباد” و “سەردەشت” بە مەبەستی کارکردن سەردانی شاری “ئیسفەهانیان” كردبوو كه لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ماشێنی پەیکان و پڕاید لە ڕێگەی “گوڵپایگان” بۆ “ئیسفەهان” تووشی رووداوی هاتۆچوو بوون و به‌داخه‌وه گیانیان لەدەست دا. جێگایی ئاماژەیە، به‌هۆی ڕێگاوبانی خراپ و ناستانداردبوونی ماشین و كوالێتی نزم و بوونه‌ته هۆی ئەوەی ساڵانە بە دەیان كەس لەریگاكانی ئیران‌دا گیان لەدەست بدەن.
