کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

جێبه‌جی كردنی سزای له‌سێداره‌دانی هاولایه‌تیكی شاری “هه‌رسین”

جێبه‌جی كردنی سزای له‌سێداره‌دانی هاولایه‌تیكی شاری هه‌رسین 1

ڕۆژی چۆارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، سزای له‌سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “ئەحەد هاشمی” خەڵکی شاری “هەرسین”ی سەر بە پارێزگای “کرماشان” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەی ناوەندیی “هەمەدان”  زیندانی ببو، جێبەجێ کرا.

ئەو بەندکراوە ٧ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری “هەمەدان” سزای له‌سێدارەی بەسەردا سەپاوە. كه‌ چوار شەمەجێبه‌جی كرا.