به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنانی ئازا و بوێڕی كوردستان شان به شانی پیاوانی ئازادیخواز و تێكۆشه‌ر، به‌شداری چالاكانه‌یان له دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان هه‌بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له ئاگری چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٢ هه‌زار و ٣٥ هێكتار له جه‌نگه‌ڵ و له‌وه‌ڕگه‌كانی شارستانی مه‌ریوان سووتاوه و ژینگه‌ی گونده‌كانی ده‌ره‌وه‌ران، نه‌چێ، هه‌نجیران، هانه‌شێخان، ماسیه‌ر، كۆڵیت، گوماره‌له‌نگ، ئاسنه‌وه، مڕانه، بایه‌وه و مێرگه‌درێژ زۆرترین زیانیان پێ گه‌یشتووه. بابه‌تی گرینگ به‌شداری به‌رینی ژنان و پیاوان له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان و ئاماده‌كردنی ئاو و خۆراك بۆ تێكۆشه‌ران و پشتیوانی كردنیان بوو كه ده‌نگدانه‌وی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای ئێران دا به‌دوای خۆی دا هێنا.
