کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

په‌یامی پێزانینی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، ئه‌نجومه‌نی مەولەویی کورد و ماڵی وەرگێڕانی هۆژینی سنە لە په‌یامیك دا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی ژینگەپارێزانی کوردستان و ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان كرد.

له‌و په‌یامه‌ دا هاتووه‌: هاونیشتمانییانی خۆشەویست! هەروا کە ئاگادارین چەند ڕۆژێکە جەستەی نیشتمان گڕی تێ بەردراوە و دار و بەرد و بوونه‌وه‌ری بەستەزمانی ئەو سروشتە پاک و بێگەردە، خەریکن له‌ ناو ده‌چن. ئێمەی کورد تاڵی و سوێری و چەرمەسەریی زۆرمان دیتووە و ئەمەش نە یەکەم جارە و نە دوایین جاریشە. بۆیە دەبێت وەک هەمیشە بە یەکگرتوویی و هاوسۆزییەوە، سەربەرزانە لەم دۆخە تێپه‌ڕین تاکوو لە کۆتاییدا نیشتمان بگەیەنینە کەناری ئارام و لە باوەشیدا بحەسێینەوە. ئێمە پێزانی هەوڵ و تێکۆشان و لێبوردوویی ڕۆڵە نەبەزەکانی زاگرۆسین و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕادەگەیەنین و شانازییان پێوە دەکەین و یادی “شەریف باجوەرە”کان بەرز ڕادەگرین. هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و ڕێکخراوەکان دەکەین بە هەر جۆرێک کە دەتوانن یارمەتیدەر و پاڵپشتیی ئەوان بن.