کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كرێكارێك له‌ شاری بیجاڕ

برینداربوونی كرێكارێك له‌ شاری بیجاڕ 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی گوندی “بێساران”ی سه‌ر به‌ شاری سنه،‌ له‌ شاری بیجاڕ تووشی ڕووداوی كار بووه‌ و ئێستا له‌ كۆما دایه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “بێساران” به‌ناوی “ڕێبوار پیره‌” له‌ كاتی كاركردن له‌ بینایه‌كی شه‌ش نهۆمی له‌ شاری بیجاڕ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو باری ته‌ندرووستی ناجێگیره‌ و له‌ ئێستادا له‌ كۆما دایه‌.