ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “مێهران ئه‌حمه‌دی” له‌كاتی كۆڵبه‌ری به ته‌قه‌ی هێزه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود له لایه‌ن ده‌ست و كه‌مه‌ره‌وه به‌سه‌ختی بریندار و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
